send link to app

C4kurd app for iPhone and iPad


4.6 ( 9936 ratings )
Education
Developer: Hemin Ibrahim
Free
Current version: 1.0.2, last update: 1 year ago
First release : 24 Mar 2021
App size: 4.31 Mb

ئەپی سی فۆر کورد درێژکراوەی خزمەتەکانی سی فۆر کوردە کە سەرەتا بە وێب سایت و یانەی کوردستان ودەستی پێکرد و دوایش بە گۆڤاری سی فۆر کورد.
ئێمە لە ١٦ ھەمین ساڵیادی تۆمارکردنی دۆمەینی سی فۆر کورد کە لە ٣٠-٣-٢٠٠٥ تۆمارکرا، بە شێوازی ئەپی مۆبایل هاتوینەتەوە خزمەتی ئێوەو بە ھەمان شێوەی جاران لەم کەناڵەوە خزمەت بە کورد زمانانی خۆمان بکەین.
ئەمە ھەنگاوێکی سەرەتایە و چاوەروانی ھەنگاوی زیاتر و باشتر بن. ئێمە لەو باوەڕەداین، کە زیاتر لە رێگای ئەپێکی تایبەت بە تەکنەلۆجیا دەتوانین خزمەت بکەین و زوو تر بگەینە ھەمووتان، بۆیە لە جیاتی بوژاندنەوەی وێب سایت، ئەپی سی فۆر کورد بە تایبەتمەندی پێشکەوتوو دێتە خزمەتتان.
لەم ئەپە ھەوڵ دەدەین ھەواڵی تازەی تەکنەلۆجیا، فێرکاری ڤیدیۆیی، ناساندنی بەرنامەی بەسود و گەیاندنی تازەترین زانیاری بە ئێوە کاری سەرەکیمان بێت.
تکایە پشتیوانمان بن بۆ بەرەو پێشخستنی و وەکو ھەمیشە سی فۆر کورد ھی ھەموانەو بە ھەموانەوە جوانە.
لەم ئەمە وەکو ھەنگاوی سەرەتا، ئێمە چەند پۆلێنێکمان داناوە بۆ بابەتە زۆر گرنگەگانی رۆژانەی بەکارھێنەری تەکنەلۆجیاو کۆکردنەوەی ھەموو فێرکاریە ڤیدیۆکانی کەناڵی یوتیوبی سی فۆر کورد لێرە تاکو بە ئاسانتر پێی بگەن.
لە داھاتوو ئەپدەیت و گۆرانکاری زۆرتر بەرچاو دەکەوێت، لەگەڵمان بن.
ئه‌م ئه‌په‌ له‌ به‌شی هه‌واڵه‌ ته‌كنۆلۆجیه‌كان و فێركاریه‌كان پێكهاتوه‌.